کوردستان

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی کۆمەڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد

16-10-2021
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی کۆمەڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە هەڵبژاردنی 10/10/2021 كورسیەكی كەمكرد بە بەراوورد بە هەڵبژاردنی رابردوو ، ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌.


ئه‌نجوومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ كۆنگره‌ كراوه‌ و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه‌.