کوردستان

مەسرور بارزانی مووچەیەكی بۆ ڕزگاربووانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڕییەوە

16-10-2021
مەسرور بارزانی مووچەیەكی بۆ ڕزگاربووانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان بڕییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بڕینەوەی مووچەیەك بە بڕی (ملیۆنێك و 200 هەزار دینار) بۆ ڕزگاربوانی گۆڕە بەكۆمەڵەكان.
لە نووسراوێکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا کە واژۆی ئومێد سەباحی لەسەرە هاتوو "ڕەزامەندی رێزدار جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا لەسەر ناوەڕۆکی نووسراوران سەبارەت بە خەرجکردنی مینحەیەکی تایبەت بە بڕی 1200000 یەک ملیۆن و دوو سەد هەزار دینا بە دوومانگ جارێک بۆ ئەو بەڕێزانەی ڕزگاربووی گۆڕە بە کۆمەڵەکانن".