کوردستان

سلێمانی.. کوڕی بەرپرسێک پاسەوانێک دەکوژێت و هەڵدێ

14-10-2021
سلێمانی.. کوڕی بەرپرسێک پاسەوانێک دەکوژێت و هەڵدێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەوی ڕابردوو لە بەردەم یەکێک لە گەڕەکە تازەکانی سلێمانیدا، کوڕی بەرپرسێک بە دەستڕێژی گولـلە پاسەوانێک (سیکورێتی) دەکوژێت و هەڵدێ.

بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکە ناوی هەڤاڵ محەمەد کاکەخانە و پاسەوانی گەڕەک بووە. کاتێک کوڕە بەرپرسەکە لەوێوە تێپەڕیوە، پرسیاری لێکردووە و ئەویش تووڕە بووە و کوشتوویەتی.

تائێستا پۆلیس زانیاری لەوبارەوە بڵاونەکردۆتەوە..