کوردستان

کورسییەکانی پارتی دەبێتە 34

13-10-2021
کورسییەکانی پارتی دەبێتە 34
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی دواین ئەنجام کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕایگەیاندووە، ژمارەی کورسیەکان گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و کورسییەکانی ڕەوتی سەدر کەمیان کردوە و پارتیش زیاد.

بەپێی نوێترین زانیاری کە لە کۆمسیۆنی باڵاوە دەستکەوتووە، ژمارەی کورسییەکانی پارتی بۆ 34 کورسی زیادیکردووە، هاوکات ژمارەی کورسییەکانی رەوتی سەدر لە 73 کورسییەوە کەمیکردووە بۆ 69 کورسی.

هەروەها کورسیەکانی دەوڵەتی یاسا لە 37ەوە بۆ 42 زیادیانکردووە و هاوپەیمانی فەتحیش لە 14ەوە بۆ 21 .

بەپێی زانیاریەکان، یەکێک لە کورسییەکانی پارتی لە بازنەی دهۆکە و بەوپێیە بێت، کورسیەکی یەکگرتوو کەمدەکات کە ڕاگەیەنرابوو عومەر کۆچەر دەرچووە.