کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

12-10-2021
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەباوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پرۆژەی چاکسازی لە كێڵگەی كۆرمۆڵ لە لایەن کۆمپانیای داناگازەوە بە هاوکاری لەگەڵ تیمی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان بەرەوە تەواوبوون دەچێت و دۆخی کارەبا بەر لە کاتی دیاریکراودا، لە کاتژمێر 7:00 ئێوارە بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.
وتیشی: کۆمپانیای داناگاز لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆڵ کرد، کە بەهۆیەوە ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان کەمبووەوە و لە ئەنجامدا کاریگەری بەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا هەبوو.