کوردستان

لە ھەولێر شۆفێرێک لەسەر کرێ نەفەرەکەی دەکوژێ

12-10-2021
لە ھەولێر شۆفێرێک لەسەر کرێ نەفەرەکەی دەکوژێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕوونکردنەوە لە بارەی کوژرانی هاوڵاتیەک لە بنەصلاوە.


بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەسبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کەوا هاوڵاتیەک بەناوی (بارزان نصرالله احمد) دوای دروستبوونی دەمەقاڵی لەگەڵ شوفێری تاکسیەک لە سەر کرێی گواستنەوە شوفێرەکە گوللـەیەک لەسەری ناوبراوی سەرەوە دەدات و گیان لەدەست دەدات، تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕادەکات.
دۆسیەی لێکۆڵینەوه بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکات.