کوردستان

خانەقین.. بە تەقەی سەربازێکی عێراقی لە بنکەیەکی دەنگدان کەسێک کوژرا

10-10-2021
خانەقین.. بە تەقەی سەربازێکی عێراقی لە بنکەیەکی دەنگدان کەسێک کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە بنکەیەکی دەنگدان لە شارەدێی سەعدیە لە سنووری شاری خانەقین لە پارێزگای دیالە سەربازێکی عێراقی تەقەی کردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی دیالە، کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 10-10-2021، ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە نزیک بنکەی هەڵبژاردن لە کۆمەڵگەی حەمرین لە شارەدێی سەعدیە کۆ بوونەوە.

دوای گردبوونەوەی خەڵکەکە لەبەردەم ئەو بنکەیەی دەنگدا، هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بڵاوە پێکردنی خەڵکەکەیان داوە و سەربازێکی عێراقی ”بە هەڵە“ بە کلاشینکۆفەکەی تەقەی کردووە.

بەهۆی تەقەکردنەکەوە، دوو کارمەندی فەوجی سێی لیوای یەکی فیرقەی 1ـی سوپای عێراقی بریندار بوون و دواتر یەکێک لەو بریندارانە لە نەخۆشخانەی میقدادیە گیانی لەدەست دا.