کوردستان

ئەندامێكی مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی لە سۆران دەستی لەكار كێشایەوە

09-10-2021
ئەندامێكی مەڵبەندی رێكخستنی یەكێتی لە سۆران دەستی لەكار كێشایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەندامێكی مەڵبەندی شەشی سۆرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، وازهێنانی خۆی لە حیزبەكەی راگەیاند.

‌لەمبارەیەوە سابر قادر روستایی رایگەیاند: "لەساڵی 1976 بوومەتە پێشمەرگە و مەبەستیشم زیاتر دڵسۆزی كوردایەتی بووە، بەبێ‌ دابڕان بەردەوام بوومە و دوا پلەم لە ناو یەكێتی ئەندامی مەڵبەندی رێكخستنی شەشی سۆران بووە، تاوەکو ئێرە هێناومە، ئیتر ماندوو بووم و ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە حیزبەکەدا راگەیاند".