کوردستان

بومەلەرزەیەک لە سنوری هەولێر روویدا

05-10-2021
بومەلەرزەیەک لە سنوری هەولێر روویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" کاتژمێر ٢:٣٦ خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە لە قەزایی کۆیە و دەوروبەری بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٤ پلەی ڕێختەر روویدا".

بەپێی راگەیەندراوەکە، بومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر و بە دووری ٣٤ کیلۆمەتر لە قەزای کۆیە روویداوە.