کوردستان

وێنە.. عەریزە نووسیک 30هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە

05-10-2021
وێنە.. عەریزە نووسیک 30هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عەریزە نووسێکی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر نزیکەی 30 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی

ئیبراهیم حوسێن حموش، ناوی ئەو عەریزە نووسەیە کە زیاتر لە 33 ساڵە لەنێو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کاری عەریزە نووسی دەکات، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 5/10/2021 نزیکەی 30 هەزار دۆلار لە نێو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەدۆزێتەوە و دەیگەیەنێتە لای سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ گەڕاندنەوە بۆ خاوەنەکەی.

ئەندازیار عبدالواحد احمد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، وێڕای دڵخۆشی، دەستخۆشی زۆری لە مام ئیبراهیم کرد کە بە پارێزراوی پارە دۆزراوەکانی گەڕاندەووە بۆ خاوەنەکەی.

خاوەنی پارەکە وێڕای دڵخۆشی بە دۆزینەوەی پارەکەی زۆر سوپاسی مام ئیبراهیم و سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری کرد لە بەرامبەر گەڕاندنەوەی پارەکەی.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر