کوردستان

پارتی: نامانەوێ لە شنگال خوێن بڕژێت

02-10-2021
پارتی: نامانەوێ لە شنگال خوێن بڕژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پەکەکە و حەشدی شەعبی ڕێگەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان نەدا لە سەنتەری قەزای شنگال دەست بە بانگەشەی ‌هەڵبژاردن بکەن و ئاشتی کۆچەر بەرپرسی لقی 17ی پارتیش دەڵێ: نامانەوێ لە شنگال خوێن بڕژێت.
ئاشتی کۆچەر بەرپرسی لقی 17ی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەندین ساڵە پەکەکە لە شنگال ڕێگری دەکات و کێشەی گرفت دروست دەکات.
ئاشتی کۆچەر وتی: خەڵکی شنگال پشتیوانی لە پارتی دەکەن و پارتیش نایەوێ خوێن لە شنگال بڕژێت.
هەروەها جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، پەکەکە ڕێزی یاسا و حکومەتی عێراقیش ناگرێت و وتی: پاساوی ڕێگرییەکەی پەکەکە لە پارتی زۆر نابەجێ بوو.