کوردستان

ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان داوای چی لە مەسرور بارزانی کردووە؟

02-10-2021
ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستان داوای چی لە مەسرور بارزانی کردووە؟
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عەبدوللەتیف سەلەفی، رابەری سەلەفییەکانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی کوردستانمان کردوو کۆمەڵێ باسی گرنگمان باس کردو داوام لێیان کرد کە:

· پێویستە زیاتر گرنگی بدرێت بە پاراستنی ئاین و ڕەوشتى خەڵک سەرەڕاى پاراستنی خوێن و ماڵیشیان.
· پێویستە لە زاخۆوە تاوەکو خانقين بەیەک چاو سەیر بکەیت و دادپەروەربیت لەنێوانیان.
· پێویستە کاریک بکەن بۆ ئەوەى جیلى تازەى میللەتمان بەرەو بێ دینى و نەفامى نەڕوات
وه بەڕیزیان زۆر بە سنگ فراوانییەوە تێبینی و سەرنج و پێشنیارەکانیان قەبوڵ کردین.
تێبینی: سەردانەکەم پەیوەندی بە دەنگدان و سیاسەتەوە نەبوو، وە بە هیچ شێوەیەک بەلایدا نەچوین.