کوردستان

وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

02-10-2021
وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی  ڕاگەیاند
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان شەش رۆژ پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیاردرا لە رۆژی چوارشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ تا رۆژی سێشەممە ١٢ی ١٠ی ٢٠٢١ لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: پڕۆسەی خوێندن لە ١٢ی مانگ دەستپێدەكاتەوە.

بڕیارە ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو ١٠ی تشرینی یەكەم، هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.