کوردستان

رووداوێکی "سەیر"ی هاتوچۆ لە هەولێر روویدا

29-09-2021
رووداوێکی "سەیر"ی هاتوچۆ لە هەولێر روویدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە هەولێر رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا کە وتەبێژی هاتوچۆ بە "رووداوێکی سەیر" وەسفی دەکات.

کاتژمێر12سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای هەولێر_ بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان دووئوتومبێلی تۆیۆتای تایبەت، کە ئەنجامەکەی وەرگەڕانی یەکێکیان و چوونی ئەوی دیکەیان بۆسایدەکەی تر کۆتایی هات.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ "سوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبوو، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی هەبو، کاتێک ئەفسەرانی هاتووچۆ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆلێکۆلینەوە، دەرکەوت کە یەکێک لە ئوتومبێلەکان لەناکاو شکاندوویەتیە سەرئەوی تر کە لە تەنیشتیەوە ڕۆیشتووە وەپێکدادانەکە دروستبووە.

ئەو ئۆتۆمبێلەی کە شکێنراوەتەوە سەری، وەرگەڕاوە. دوای رووداوەکە لەو شۆفێرەیان پرسیوە بۆچی ئۆتۆمبێلت شکاندووەتەوە سەر ئۆتۆمبێلەکەی دیکە. لە وەڵامدا وتوویەتی "ویستم بەسەرتاسە پلاستیکیەکە نەکەوم، کاتێک بینیم لایەکی تاسەکە شکاوە، لامدایە ئەو لایە ئیتر رووداوەکە دروستبوو)
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر دەڵێ: سەیرەکە لێرە ئەوەیە، بەداخەوە شوفێری ئێمە هەندێکیان درزی تاسەیەک دەبینن کەچی ئوتومبێلێکی گەورە نابینن لە تەنیشتیان یان لە پێشیانە.