کوردستان

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کۆدەبێتەوە

29-09-2021
ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٩/٢٩ زایینی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

دووەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان - عێراق).

سێیەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان - عێراق ٢٠٢١ - ٢٠٢٥).

چوارەم: خستنەڕووی ڕاسپاردەی دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠٢١/٩/٢٩