کوردستان

کاندیدە سەربەخۆکانی سلێمانی: هاوپەیمانی کوردستان فۆڕم لە فەرمانگەکاندا دابەش دەکات

28-09-2021
کاندیدە سەربەخۆکانی سلێمانی: هاوپەیمانی کوردستان فۆڕم لە فەرمانگەکاندا دابەش دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕایانگەیاند، لە فەرمانگە حکومیەکاندا حیزبی دەسەڵات فۆڕم بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکات و داوایان لێ دەکات ئاشکرای بکەن کە دەنگ بە کام لایەن و کام کاندید دەدەن.

کاندیدە سەربەخۆکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، فەرمانگەکانی ئاو، کارەبا، قوتابخانە و دام و دەزگاکانی تر بۆ بانگەشە بەکاردێنن و ئێمەش سکاڵامان نووسیوە و دەیدەینە کۆمیسیۆن.

کاندیدەکان خەڵکیان دڵنیا کردەوە کە دەنگەکانیان ئاشکرا ناکرێت و وتیشیان، پێشێلکاریەکان لەلایەن هاوپەیمانی کوردستانەوە دەکرێ.