کوردستان

گفتوگۆیەکی کراوە لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆییدا

27-09-2021
گفتوگۆیەکی کراوە لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆییدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ناوەندی کلتووری نازدار حەیران، لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا گفتوگۆیەکی کراوە بۆ چەند سیاسەتوانێک ساز دەکات.

بەرزان عەلی حەمە، بەڕێوەبەری ناوەندی کلتووری نازدار حەیران بە باڵکێشی وت: لە چوارەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا گفتوگۆیەکی کراوە بۆ هەریەکە لە سیاسەتوان ئازاد جوندیانی، پرۆفیسۆر سەربەست تۆفیق و محەمەد خورشید، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ساز دەکات.

گفتوگۆکە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ 27.9.2021 لە شاری هەولێر لە ناوەندی کلتوری نازدار حەیران بەڕێوەدەچێت.