کوردستان

دەیان شەڕڤان وازیان لە پەکەکە هێنا

25-09-2021
دەیان شەڕڤان وازیان لە پەکەکە هێنا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە شنگال زیاتر لە ٥٠ چەکداری پەکەکە دەستیان لە پەکەکە بەردا و خۆیان گەیاندە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەرپرسی لقی ١٧ی شنگالیش دەڵێت، ''پێشبینی دەکەین ژمارەیەکی دیکەش واز بێنن.''

ئاشتی کۆچەر، بەرپرسی لقی ١٧ی پاری دیموکراتی کوردستان لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ٥١ چەکداری سەر بە پەکەکە لە شنگال وازیان لە پەکەکە ھێنا و خۆیان ڕادەستی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد، یەکێک لەو گەریلایانە لەنێو ڕیزەکانی پەکەکەدا پلەی سەربازیی ھەیە، ئەوان لە شنگال سەنگەرەکانیان تێک داوە و خۆیان لە پەکەکە بێبەری کردووە.''

ئاشتی کۆچەر ڕوونی کردەوە: "پەکەکە لە شنگال دەستی لەگەڵ حەشد تێکەڵ کردووە و مووچە و پارەش لە حەشد وەردەگرن و بەشێکی کەمی بە چەکدارەکانیان دەدەن و بەشەکەی دیکەی بۆ خۆیان گل دەدەنەوە، بۆیە پێشبینی دەکەین ژمارەی ئەو چەکدارانەی لە شنگال واز لە پەکەکە دێنن، زیاد بێت و ژمارەیەکی دیکەشیان پەیوەندییان کردووە بۆ ئەوەی واز بێنن.''