کوردستان

عارف تەیفور: پێشبینی دەکەین یەکێتی لە سلێمانی ساختەکاری بکات

24-09-2021
عارف تەیفور: پێشبینی دەکەین یەکێتی لە سلێمانی ساختەکاری بکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عارف تەیفور - ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە پارێزگای سلێمانی- هه ڵەبجە:


- پێشبینی ئەوە دەكەین یەکێتی ساختەکاری بکات لە سنوورەكەدا.

- وەك پارتی ئەوەمان پێدەكرێت كە ساختەكارییان كرد، ئاشكرایان بكەین و لایەنی پێوەندیدار ئاگادار بکەینەوە.

- لەبنەڕەتدا سلێمانی زێدی پارتییە، پارتی كە دامەزراوە لە سلێمانییەوە دەستیپێكردووە.

- جەماوەری سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئەمجارە فرسەتیکی باشیان لە بەردەستە کە دڵسۆزی و خەمخورییەکانی پارتی و سەرۆک بارزانی لەیاد نەکەن.

- پارتی و بارزانی هەمووکات بەچاوی رێز و تەقدیر تەماشای دەڤەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی کردووە.