کوردستان

عومرەکارێک هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

23-09-2021
عومرەکارێک هەرێمی کوردستان لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ پێنج شەممە عومڕەکارێکی دانیشتووی هەرێمی کوردستان،دوای گەشتکردنی بۆ وڵاتی سعوودیە بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومڕە لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

عومڕەکارەکە ناوی مستەفا سلێمان مستەفا مزوریە و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عبدالله کۆچی دوایی کردووە

مەلا سەرمەد جەمیل بەرێوەبەری حەج و عومڕەی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆرستانی شەهیدانی حەرەم لە مەککەی پیرۆز بە خاک بسپێردرێت

دوای کردنەوەی گەشتی عومڕە بەڕووی هاووڵاتیانی کوردستان و ئەمە یەکەم عومڕەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە عەرەبستانی سعوودیە کۆچیی دوایی بکات.