کوردستان

وێنە.. ٧ کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

22-09-2021
وێنە.. ٧ کەس بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان بەردەڕەش - کەڵەک نزیک گوندی گردەپان حەفت کەس گیانیان لەدەستدا.

ئازاد ته‌ها، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 22/9/2021 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای نێوان بەردەڕەش - کەڵەک نزیک گوندی گردەپان حەفت کەس گیانیان لەدەستدا".

گوتیشی: "رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و شوفرلێت ئوپترایەکی تایبه‌ت روویداوە و هەر لە شوێنی رووداوەکە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بەسەختی برینداربوو، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەویش گیانی لەدەستدا".

هەروەها هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلسی دهۆک لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرجەم قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.

باس نیوز