کوردستان

ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە

11-09-2021
ئاگرێکی گەورە لە هەولێر کەوتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە نزیک شەقامی 60 مەتریی هەولێر ئاگر لە کۆگایەکی پێڵاو کەوتەوە و بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێک بە تەواوی سووتا کە بڕێک پارەشی تێدا بووە.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلەشی لەبەردەم باڵەخانەکە بووە، بە تەواوی سووتاوە و خاوەنەکەی دەڵێ: نزیکەی 140 وەرەقەی دۆلاری تێدا بووە.

دوای رووداوەکە تیمێکی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.