کوردستان

هاوپەیمانان دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگری پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد

08-09-2021
هاوپەیمانان دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگری پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 149 ئۆتۆمبێلی هەمەر، ئامبوڵانس، شۆفڵ و تانکەری پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.

عەمید ڕوکن هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە ڕایگەیاند، سوپاسی ڕۆڵ و دۆستایەتی هاوپەیمانان دەکەین کە قۆناغ بە قۆناغ لەگەڵمان بوون، پێشمەرگەش وەکو هێزی هاوپەیمان و شەڕکەر سوودی زۆری لە هاوکاریەکان بینیوە و هاوکاریەکانیان بەرز دەنرخێنین و هیوادارین بەردەوامبن.