کوردستان

سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن گەیشتە هەرێمی کوردستان

05-09-2021
سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن گەیشتە هەرێمی کوردستان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

عەبدولمونعیم عودات، سەرۆکی پەرلەمانی شانشینی ئوردن بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەلەمان و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

بڕیارە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات  و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن، سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، دواتریش لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، هەروەها دیداری لەگەل سەرۆک بارزانی دەبێت.