کوردستان

لە بۆردومانێکی تورکیا سێ کەس تووشی تەنگەنەفەسی بووون؛ گوماندەکرێ کیمیایی بێ

04-09-2021
لە بۆردومانێکی تورکیا سێ کەس تووشی تەنگەنەفەسی بووون؛ گوماندەکرێ کیمیایی بێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە شەڕکەرە تورکیەکان سنووری بەراوری باڵایان بۆردومان کرد و گازێکی ڕشتووە کە گوماندەکرێ کیمیایی بووبێ.

دانیشتوویەکی گوندی هروور بە باڵکێشی ڕاگەیاند، سێ کەس ( ژن و مێرد و کچێکیان ) تووشی هەناسە تەنگی، ڕشانەوە بوون و چاویشیان سوربووەتەوە و ئاو دەکات، بۆیە گومان دەکرێ بە کیمیایی پێکرابن.

تا ئێستا لایەنی فەرمی هیچ زانیارییەکی لەبارەی گازەکەوە بڵاونەکردۆتەوە.