کوردستان

تورکیا کەمپی مەخمووری بۆردومانکرد

03-09-2021
تورکیا کەمپی مەخمووری بۆردومانکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەیانی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی تورکیا کەمپی ئاوارەکانی باکووری کوردستانیان لە مەخموور بۆردوومان کرد.

بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی بەر خانووەکە کەوتووە. کە نزیکەی دوو مانگە چۆڵکراوە.

بەپێی میدیاکانی پەکەکە: "هێرشەکە لەلایەن تورکیاوە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراوە،  جامی ماڵەکان شکاون و زیان بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە".