کوردستان

حکومەت 54 گەنجە کۆچبەرەکە لە سووریاوە دەگەڕێنێتەوە

02-09-2021
حکومەت 54 گەنجە کۆچبەرەکە لە سووریاوە دەگەڕێنێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەستیان بە هەوڵەکانیان کرد، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 54 گەنجەی کە تورکیا دیپۆرتی سووریای کردوون.

ڕێبوار بابکەیی، پەرلەمانتاری کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ کونسوڵخانەی تورکیا پەیوەندیان کردووە و لەسەر هێڵ دەبن تاوەکو گەنجەکان دەگەڕێننەوە.

گەنجەکان 54 کەسن و بەشی هەرە زۆریان خەڵکی سنوری سلێمانین. ئێستا لە شاری عەزاز لە سنوری حەلەب گیریان خواردووە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیایە.