کوردستان

لە گەرمیان داعش هێرشیکردە سەر گوندێک

01-09-2021
لە گەرمیان داعش هێرشیکردە سەر گوندێک
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی ئیسڵاح لە سنوری قەزای کفری و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای عێراق دروستبوو.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو بووە و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای عێراق تێکشکاون و دوو سەربازیش بریندارن، بەڵام زیانەکانی داعش نەزانراون.

هەروەها دوو ژنیش لە گوندی ئیسڵاح برینداربوون.