کوردستان

ئیمانوێل ماکرۆن بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانی نێچیرڤان بارزانی دەبێ

29-08-2021
ئیمانوێل ماکرۆن بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانی نێچیرڤان بارزانی دەبێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای سەردانەکەی بۆ موسڵ، ئیمانوێل ماکرۆن دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەولێر.

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە موسڵ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕێکخست و ڕایگەیاند، دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و نێچێرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە، بۆ خوانی نیوەڕۆ، ئیمانوێل ماکرۆن میوانی نێچیرڤان بارزانی بێت و دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش بکەن.