ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

موقتەدا سەدر: بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین

27-08-2021
موقتەدا سەدر: بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن.

سەدر گوتارێكی تەلەڤزیۆنی پێشكەشی رای گشتیی عێراق كرد و رایگه‌یاند، ره‌وتی سەدر به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقدا ده‌كات، كه‌ بڕیارە مانگی تشرینی یه‌كه‌م ئەنجام بدرێت.

سەدر داواشی لە لایەنگرانی كرد بەشداری خۆپیشاندانێكی ملیۆنی بكەن لەبەردەم پەرلەمانی عێراق.