کوردستان

کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و لاهور جەنگی بێ ئەنجامبووە

21-08-2021
کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی و لاهور جەنگی بێ ئەنجامبووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوێنێ هەینی قوباد تاڵەبانی و لاهور جەنگی بە نێوەندگیری بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەکەش هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە، بۆ ئەوەی یەکێتی لە هەڵبژاردندا تووشی قەیران نەبێت و دەنگەکانی کەم نەکەن، سەرەڕای سەرکەوتنی لە هەوڵی کۆکردنەوەیان، بەڵام کۆبوونەوەکە بەبێ ئەنجام کۆتایی هاتووە.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی سووربوونی بافڵ تاڵەبانی لەسەر بڕیارەکانی بە لاهور جەنگی ڕاگەیاندووە، ئەویش لە بەرامبەردا ئامادە نەبووە سازش لە هەندێ بڕیار بکات، بەتایبەتی لە چوونە دەرەوە.