کوردستان

ئەو کۆچبەرانەی لە دوورگەی لارۆس گیریان خواردبوو ڕزگارکران

21-08-2021
ئەو کۆچبەرانەی لە دوورگەی لارۆس گیریان خواردبوو ڕزگارکران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پاش ئەوەی ٣٧ کۆچبەری کورد لە ناوچەیەکی شاخاوی دوور لە ئاوەدانی دورگەی لارۆسی وڵاتی یۆنان لەلایەن قاچاخچیەکانەوە بە جێهێڵدران، بەرەبەیانی رۆژی ھەینی، لەلایەن کەسوکاری یەکێک لەو کۆچبەرانە بە ناوی ( ئاسۆ فاتیح) دەزگای لوتکە ئاگادارکرایەوە لە دۆخی ئەو کۆچبەرانە، بەوەی کە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە و ماوەی زیاتر لە ٣٥ کاتژمێرە داوای ھاوکاری لە پۆلیسی یۆنان دەکەن.

لەو باریەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند" پاش ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە دۆخی ئەو ٣٧ پەنابەرە کوردە کە لە دورگەی لارۆس بەجێھێڵراون، دەست بە جێ لە رێگەی نوێنەری دەزگای لوتکە و باڵوێزخانەی عێراق لە یۆنان، ھەوڵەکان لەسەر پۆلیسی دەریاوانی یۆنان چڕکرانەوە و خۆشبەختانە توانرا ھاوکاریان پێ بگەیەندرێت و ڕزگاربکرێن".

سەرۆکی دەزگای لوتکە وتیشی: "ئەو کۆچبەرانە پێکھاتبوون لە ٨ ژن و ٤ منداڵ و ٢٥ پیاو، کە بەداخەوە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە فێڵیان لێکرابوو وە بە ھۆی ئەوەی چەند رۆژێک لەو شوێنە مابوونەوە و بەھۆی کەمی خۆراک و ئاوی خواردنەوە مەترسی کەوتبووە سەر ژیانیان، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا رزگارکراون و گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس و تەندروستیان باشە".