کوردستان

پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ بنەماڵەی سەلام کۆیی

17-08-2021
پرسەنامەیەک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ بنەماڵەی سەلام کۆیی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەلام کۆیی ؛

خەمباربووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان سەلام کۆیی، کە خزمەتێکی زۆری ھونەری کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان