مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاریزگای هەولێر فەرمانی گرتنی هەبووە .
دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر - بنكەی پۆلیسی ئیسكان زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كەتۆمەتبارێك بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە .
پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاگاداركردەوە كە بەدواچوونی تەواو بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەزور - بنكەی پۆلیسی شارەزورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار ڕفاندبووی .
لەئێستادا تۆمەتبار (م ، م ، غ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان