کوردستان

گەرمیان.. لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا دوو برا بە گولـلە برینداربوون

14-08-2021
گەرمیان.. لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا دوو برا بە گولـلە برینداربوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شەوی هەینی بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ لەگەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار دروست بوو لەئەنجامدا دوو برا بەفیشەک برینداربوون.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار و چارەسەری پێویست یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا .

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 405 / 31 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە و پۆلیسیش لەسەر رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباردان.