کوردستان

موختارەکەی گەڕەکی باداوە سزا دەدرێ

11-08-2021
موختارەکەی گەڕەکی باداوە سزا دەدرێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوە تۆمەتبارکرا بە هێرشکردنە سەر ڕاگەیەندکاران، ڕەنگە موختارەکەی گەڕەکی باداوەی هەولێر لە کارەکەی دووربخرێتەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاندوە، سبەی بیر بۆ گەڕەکی باداوە لێ دەدرێت و تاوەکو تەواوبوونی بیرەکەش، بە تانکەر ئاویان پێدەدرێ.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوە کردووە، لێپێچینەوە لەگەڵ موختارەکە دەکەن. بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، ڕەنگە لە کارەکەی دووربخرێتەوە.