کوردستان

حەوت تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک تەقێندرانەوە

10-08-2021
حەوت تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک تەقێندرانەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حەوت تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە پارێزگای کەرکووک تەقێندرانەوە، کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور لەوبارەوە رایگەیاندووە، تاوەرەکان بە بۆمبی چێندراو تەقێندراونەتەوە و کارەبای بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکووک پچڕاوە.

لەماوەی پێنج رۆژدا 27 تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک، سەلاحەدین و نەینەوا تەقێندراونەتەوە، کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای ناوچەی باکوور دەڵێت، "دەستە تێکدەرەکان جگە لە تەقاندنەوەی تاوەرەکان هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوەی کارەبا دەپچڕێنن."