کوردستان

چارەنووسی کەناڵەکەی لاهور جەنگی یەکلایی بووەوە

04-08-2021
چارەنووسی کەناڵەکەی لاهور جەنگی یەکلایی بووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی کەناڵی (ئای پڵەس) کە لاهور جەنگی دایمەزراندبوو، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری دەزگاکە کۆبوەتەوە.
باڵکێش زانیویەتی کە پێشتر بەڕێوەبەری کەناڵەکە لەگەڵ لاهور جەنگی کۆبووەتەوە و پێی وتوە: کە داوای لێدەکرێ کەناڵەکە ڕادەستی حیزب بکرێتەوە، ئەویش ڕازی بووە.
ئێستا کەناڵەکە لەلایەن قوباد تاڵەبانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و چاوەڕواندەکرێ دەوامی کارمەندەکانی ئاسایی ببێتەوە و لە داهاتوودا بکرێتەوە.
بەڵام هەندێ لەو کارمەندانەی کاریان بۆ گرووپەکەی لاهور جەنگی کردووە دوور دەخرێنەوە.