کوردستان

ھەشت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و دھۆک داخران

01-08-2021
ھەشت کۆمپانیای دەرمان لە ھەولێر و دھۆک داخران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە درێژەی کارو چاڵاکییەکانی وەزارەتی تەندروستی /بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان لێژنەکانی چاودێری بازاڕ ھاوشان لەگەل پۆلیسی شارەوانی قەزای ناوەندی ھەولێر و دھۆک (٨) کۆمپانیای دەرمان داخران، بەھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە ڕێنمایی و مەرجەکانی وەزارەت و کوالێتی کۆنتڕۆلی دەرمان.

دامەزراوەی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانییاکانی دەرمان پابەندی ڕێنمایەکانی بن و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان(KMCA)
١ ی ئابی ٢٠٢١