د. ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان، به به‌یانێك كۆتایى خولی به‌هاره‌ى ڕاگه‌یاند، بەمه‌ش پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی مانگێک دەچێتە پشووی فەرمییەوە، هەرچەندە پشووی بەهارەی پەرلەمان دەبوایه لە مانگەکانی (٧) و (٨) بووایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژکردەوە، ئه‌مه‌ش ده‌قی (به‌یان)ه‌كه‌یه:
به‌یان
به پێى بڕیارى ژماه (٧)ى ساڵی ٢٠٢١، ماوه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى خولى به‌هاره‌ى ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، له ٢٠٢١/٧/٣١ كۆتایى دێت و پاڵپشت به‌م بڕیاره ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی (خولى به‌هاره‌ی ساڵی سێیه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستانى دا).
د. ڕێواز فایق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان