کوردستان

بەرپرسێکی دژەتیرۆردەستگیرکراو و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرکردەیەکی یەکێتی دەرچوو

29-07-2021
بەرپرسێکی دژەتیرۆردەستگیرکراو و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرکردەیەکی یەکێتی دەرچوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی لە گەرمیان دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، درەنگانی شەوی ڕابردوو، مەفرەزەیەک چوونەتە سەر ماڵی بەرپرسی دژە تیرۆری گەرمیان  و بە فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیرکراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ میران محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەرچووە، کە تۆمەتبارکراوە بە تێوەگلان لە گەندەڵی کاتێک بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بووە.