کوردستان

وەزیری ناوخۆ: ئەگەر ناچاربین قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنین

29-07-2021
وەزیری ناوخۆ: ئەگەر ناچاربین قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر ژمارەی تووشبوان ھەر وەکو ئێستا بەردەوام بێت و خەلک پابەند نەبێت بە رێنمایەکان، ناچارین ھەموو رێکارێک بگرینە بەر لەوانەش قەدەغەی ھاتوچۆ.

ئەم وتانەی ڕێبەر ئەحمەد، لەکاتێکدا بوو کە بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسەپۆرتی سۆران، سەردانی ئەو قەزایەی کردبوو.