کوردستان

ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە

28-07-2021
ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەباوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی کارەبا ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەری بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر درێژ کردەوە.

وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 مێگاوات لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن.

کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی (2021/8/24) درێژ کراوەتەوە و، پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە هەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە.

هەر سی وێستەگەکانی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن.

بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و، ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پرۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات.