کوردستان

ھۆشدارییەک لەبارەی کۆرۆناوە

26-07-2021
ھۆشدارییەک لەبارەی کۆرۆناوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان زەنگی مەترسی لەبارەی زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لێدا و وەزیری تەندروستیش گەیشتە شاری دھۆک.

وەزارەتی تەندروستی ڕایەگەیاند، سەر لە بەیانی زووی ئەمڕۆ دووشەممە 2021/7/26، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک.

لە پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان و دابینکردنی پێداویستی و ئامادەکاری زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی کۆڕۆنا سەردانی دامودەزگاکانی تەندروستی دەکات.

نووسیویەتی: بەداخەوە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر خراپە، هەر دوێنێ تا کاتژمێر 12 شەو زۆرترین ژمارەی تووشبووان تۆمارکراوە، ژمارەکە یەکجار زۆرە
زۆرترین تووشبوون لە پارێزگای دهۆکە