کوردستان

جارێکی تر لاھور جەنگی نەیتوانی لایەنگرەکانی بێنێتە سەر شەقام

24-07-2021
جارێکی تر لاھور جەنگی نەیتوانی لایەنگرەکانی بێنێتە سەر شەقام
قەبارەی نووسین:
A A 21px

چەند جارێکە لاھور جەنگی، ھاوسەرۆکی لادراوی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، نەیتوانی لایەنگرەکانی بھێنێتە سەر شەقام.

بڕیاربوو لایەنگرانی لاھور جەنگی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی بڕیارەکانی بافڵ تاڵەبانی بکەن، بەڵام دوای ئەوەی پارێزگاری سلێمانی گردبوونەوەی بەھۆی کۆرۆنا قەدەغەکرد، ھەڵوەشایەوە.

نوسینگەی لاھور جەنگی ڕاگەیەنراوێکی لەوبارەوەبڵاوکردەوە و وتی: ھیچ گردبوونەوەیەک ناکەین.

ڕاگەیەنراوەکە کەمێک پێش ڕاگەیەنراوی پارێزگای سلێمانییەوە هات کە بڕیاری دا "پێویستە هەموو چالاکییەکی سیاسی و ئەدەبیی و هونەریی و ڕێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی کە دەبنە مایەی تێکەڵاوبوون و بەریەککەوتن تا تێپەڕاندنی شەپۆلی نوێی کۆرۆنا ڕابگیرێن."