کوردستان

ڕاگەیەنراوێک لە پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

22-07-2021
ڕاگەیەنراوێک لە پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دوای ئەوەی ئەمشەو کاتژمێر 9 و نیوی شەو، لەسەر کێشەیەکی خێزانی ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شادی لە نێوان دوو خێزاندا ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکەیان بە ناوی (ش. خ) دەستگیر کرد.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان کرایەوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامن.