کوردستان

لە سەنگەسەر ژنێک کوژرا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون

22-07-2021
لە سەنگەسەر ژنێک کوژرا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەهۆی شەڕ نێوان دوو ئامۆزا لە ناحیەی سەنگەسەر، ژنێک کوژرا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

نەھرۆ عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر رایگەیاند: ئەمشەو شەڕ لە نێوان دوو ئامۆزا ڕوویداوە یەکترین.

ئەوەشی ڕاگەیاند: کە ژنێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکانیش کوڕی ئەو ژنەیە کە لە شەڕەکەدا کوژرا.