کوردستان

وەزیری تەندروستی: هەموو نەخۆشخانەکانی کۆرۆنامان دووبارە کردنەوە

19-07-2021
وەزیری تەندروستی: هەموو نەخۆشخانەکانی کۆرۆنامان دووبارە کردنەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا لە کوردستان بڵاوبۆتەوە و ژمارەی توشبوون زیاتر دەبێت.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دۆخەکە مەترسیدارە و توشبون ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێ، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەم پابەندی خۆپارێزی بن.
سامان بەرزنجی وتی: سەرجەم نەخۆشخانەکانی کۆرۆنامان دووبارە کردنەوە و نەخۆشخانەکانیش زیاتر دەکەین. بەڵام ئەگەر بگەینە رەنگی سوور، ئەو کات کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە زۆر ئەستەم دەبێت. باشترین ڕێگەش خۆپارێزییە.