کوردستان

محه‌مه‌د بن زاید جەژنەپیرۆزە لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

18-07-2021
محه‌مه‌د بن زاید جەژنەپیرۆزە لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٧/١٨، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ محەمەد بن زاید‌ ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات پێگەیشت.

لەو پەیوەندییەدا شێخ محەمەد بن زاید‌ پیرۆزباییی هاتنی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.

لای خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و جەژنەپیرۆزە، هیوای خۆشبەختی و پێشکەوتنی بۆ بن زاید و گەلی ئیمارات و بەردەوامیی پەیوەندیی دۆستانەی هەردوو گەلی کوردستان و ئیمارات خواست.