کوردستان

ماڵی سڵێمان هەڵشۆیی و کەسوکارەکەی درانە بەر دەستڕێژی گوللە

17-07-2021
ماڵی سڵێمان هەڵشۆیی و کەسوکارەکەی درانە بەر دەستڕێژی گوللە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کەسێک پاش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دادەبەزێ بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لەماڵێک کرد کە ئەو خانووە خێزان و خانەوەدەی سلێمان هەڵشۆی تێدایە و دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست.

پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری 16 فیشەک بە خانوەکە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتۆتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

پۆلیس دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان